یونایتد بۆمبێکی ئه‌تۆمی تریش ده‌ته‌قێنێت‌
:12:13    28.01.2014

ئیداره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ته‌نها به‌کڕینی خوان ماتای ئیسپانی قایل نابن و زۆرینه‌ی سه‌رچاوه‌کان دووپاتیده‌که‌نه‌وه‌، یاریزانێکی گه‌وره‌ی تریش به‌ڕێوه‌یه‌ په‌یوه‌ندیان پێوه‌ بکات.

به‌پێی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی، شه‌یتانه‌کان له‌سه‌ر داوای داڤید مۆیس که‌وتونه‌ته‌ چاودێریکردنی هه‌ریه‌ک له‌ مارکۆ ڕیۆسی ئه‌ستێره‌ی بروسیا دۆرتمۆندو تۆنی کروسی ئه‌ستێره‌ی بایرن میونخ.

نزیکترینیشیان چه‌کوشه‌ ئه‌ڵمانیه‌که‌یه‌ "کروس" به‌وپێیه‌ی تائێستا گرێبه‌سته‌که‌ی نوێ نه‌کردۆته‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ردا ڕیۆس تا ٢٠١٧ له‌گه‌ڵ فیستیڤالیه‌کان گرێبه‌ستی هه‌یه‌و نترخی گواستنه‌وه‌ی ده‌گاته‌ نزیکه‌ی ٦٠ ملیۆن یورۆ.

هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوه‌ که‌ کڕینی یه‌کێک له‌و دوو مه‌کینه‌ ئه‌ڵمانیه‌ ده‌که‌وێته‌ گواستنه‌وه‌کانی زستانه‌و ئه‌گه‌ر نه‌گه‌نه‌ ئه‌نجام له‌هاویندا هه‌وڵه‌کان دوباره‌ ده‌که‌نه‌وه‌.


ئه‌م بابه‌ته 119 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...